ئامێری گاوئاسنی قه‌ڵه‌می تهيارکراو به قهنهکی (چيزڵ) به بێ ژێر و ڕوو کردنی خاکه‌که، به مه‌به‌ستی دزه کردن له نێو خاک و تێک شکانی لايه سه‌خته‌کانی زه‌وی و هه‌روه‌ها بۆ شێوبڕين و ورد کردنی به‌رد و کڵۆی سه‌ر زه‌ويه‌که به‌کار دێت و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی گيا و ڕوه‌که‌کانی زه‌وی، به مه‌به‌ستی پاراستنی نمناکی زه‌وی و به‌رگری له پوانی زه‌وی به‌که‌ڵکه. ئه‌م ئامێره له چه‌ند مودێلی جۆراوجۆر بۆ تراکتۆره‌کان گه‌ڵاڵه کراوه و هاتۆته به‌رهه‌م. دڵتا ده‌شت توانايی به‌رهه‌م هێنانی چيزڵی 5 و 7 و 9 شاخه‌ی هه‌يه به‌م تايبه‌تمه‌نديانه‌ی خواره‌وه.


